هه‌موو ساڵێك میلله‌تی كورد له 21ی مانگی شوباتدا یادی كۆچی دوایی هه‌ژاری موكریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌ی و زانا و مێژوونووس ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 1991دا له ته‌مه‌نی هه‌فتاساڵیدا كۆچی ماڵئاوایی كردووه.
هه‌ژار ناوی عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌رفكه‌ندییه و له ساڵی 1921دا له دایك بووه له شاری مه‌هاباد خوێندوویه‌تی و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی هوشیار و به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له 1946.01.22 كردووه و كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ش دوای یازده مانگ ڕووخێنراوه، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه و بۆ پایزی 1947 بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی كه تووشی سیل بوو، ده‌چێته لوبنان و دوای چاكبوونه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له سوریا ده‌مێنێته‌وه دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1961دا، مامۆستا هه‌ژار ده‌چێته پاڵ شۆڕشه‌كه به سه‌ر كردایه‌تی بارزانی.
كاتێكیش كه ڕێككه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970 له نێوانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری ئێراق مۆركرا، ناردرا به‌غدا بۆ ڕێكخستنی كاروباری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كه تازه له 1970.02.10دا دامه‌زرا بوو، له كۆنگره‌یه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتیش‌دا كرا به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری كورد و توانی له ساڵی 1972دا په‌رتووكی شه‌رفنامه‌ی شه‌رفخانی بتلیسی له فارسییه‌وه بكاته كوردی و له چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد چاپی بكات.
جگه له‌م په‌رتووكه به‌نرخه‌شی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌شی چاپكردووه
چیشتی مجیور
ئاله کوک(برگ سبز)
روابط فرهنگی ایران ومصر
به یتی سه ره مه ر
ترجمه قانون درطب اثر ابوعلی سینا
مه م وزین(ترجمه از کرمانجی به سورانی)
ترجمه اثارالبلادواخبارالعبادزکریاقزوینی از عربی به فارسی
بو کوردستان
فرهنگ لغت کردی به فارسی(هه نبانه بورینه)
شه ره فنانه(ترجمه شرفنامه بدلیسی ازفارسی به کردی)
تاریخ سلیمانیه
چارینه خه یام(ترجمه رباعیات خیام)
هوزی گاوان
میژوی ئه رده لان(تاریخ اردلان)
په یک له په نای خال وسیفری بی برانه وه
دایه،باوه،کی خراوه؟
شه رحی دیوانی مه لای جزیری
قورئانی پیروزبه کوردی(ترجمه قران مجید)
بیره وه ریه کانی ژیانی(زندگی نامه