له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردوستان، له شاری بۆکان، له ساڵی 1957 چاوم به ژین پشکوت. ناوی باوکم، سه‌لیم بووه، له هۆز
فه‌یزوڵڵابه‌گی. به هۆی کۆچی دوایی باوکم له
ته‌مه‌نی گه‌نجی دا، من نهم دیوه. دایکم نێوی ڕه‌زیه بووه. دو برا و دو
خوشکم هه‌یه که له خۆم گه‌وره ترن.
هه‌ر
له منداڵیمه‌وه خولیای گۆرانی گوتن و فێربوونی موسیقا بووم. گوێم به ده‌نگی
مامۆستای هه‌میشه زیندوو، حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر و ... و فۆلکلۆری پڕ له حه‌ز
و تاسه و خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆکان کراوه‌ته‌وه. برای گه‌وره‌م،
محمد، که خاوه‌نی ده‌نگیکی به سۆز بوو، کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆری له سه‌ر
من هه بوو و هاندهرو سه‌رچاوه‌ی حه‌ز و خۆشه‌ویستی من بوو بۆ دونیای
گۆرانی. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هه‌وه‌ڵین مامۆستای من بووه که به داخه‌وه بۆ
خۆی درێژه‌ی به‌م رێبازه نه‌داوه. ژاندنی ئامێره‌ی که‌مان، لای مامۆستایانی به‌ڕێزم کاک ئه‌میر مینایی و کاک
ره‌شید فه‌یز نیژاد فێر بووم. له ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ مامۆستای
قوتابخانه بووم. له 1986 تا 1991 چوار به‌رهه‌می هونه‌ریم پێشکه‌شی
کوردوستانی ئازیز کردوه.