پ
نویسنده: ارکان | ساعت: 0:43
ژیان
شیخ سه‌عید ساڵی ١٨٦٥ له‌ناوچه‌ی پاڵووی شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر) له‌دایكبووه. یه‌كێكه له‌شێخه به‌رزه‌كانی نه‌قشبه‌ندی. له‌پاش مردنی باپیره‌ی شێخ عه‌لی، باوكی ناوچه‌ی پاڵووی به‌جێهێشتووه‌و ڕوویكردووه‌ته شاری خنیس.
شێخ سه‌عید خوێندنی دینی له‌وشاره ته‌واوكردووه، پایه‌و ڕیزی كۆمه‌ڵایه‌تی شێخ‌و زیره‌كی‌و لێهاتوویی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی بووه‌ته هۆی سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆو پته‌و به‌شێخ سه‌عیده‌وه بكات له‌كۆتایی هاوینی ساڵی ١٩٢٣، یوسف زیبا كه سه‌رۆكێكی بزوتنه‌وه‌ی كورد‌و نائیبی كۆنی شاری به‌تلیس بووه له‌په‌رله‌مانی توركیادا، چووه‌ته خنیس بۆ خزمه‌تی شێخ سه‌عیدو ڕێكه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێكی نوێ بده‌ن.
له‌زستانی ساڵانی ١٩٢٣ تا ١٩٢٤ سه‌رۆك هۆزه‌كان‌و ئه‌ندامه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون، كۆبونه‌وه‌ی فراوانیان له‌ناوچه‌ی پاڵوو به‌ست كه تیایدا باس له‌فراوانكردن‌و خۆسازدان كرا بۆ چالاكیكردن له‌پێناو بزوتنه‌وه‌ی نهێنی‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ڕاپه‌ڕینی نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌م كار‌و بڕیاره‌ش تاڕاده‌یه‌كی به‌رفراوان به‌یارمه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو سمكۆی شكاك بوو، هه‌روه‌ها بڕیاردرا یاداشتێك ده‌رباره‌ی پشتگیریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بنێرن، خالید جه‌بری‌و یوسف زیبا چالاكترین ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبون بوون كه هه‌موو بڕیاره گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان ده‌گه‌یانده دوورترین ناوچه‌كانی كوردستان‌و ئاماده‌ییه‌كی هه‌میشه‌ییان له‌نێوان سه‌رۆك هۆزه‌كاندا په‌یداكردبوو.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی جمهوری پێشكه‌وتووی توركیا په‌یداكردبوو كه له‌تشرینی دووه‌می ١٩٢٥ دامه‌زرابوو، به‌ڵام به‌هۆی خیانه‌تكاری سه‌رۆكه‌كانی هۆزی (خورمیك) كه ده‌نگوباس‌و خۆئاماده‌كردنی گه‌یانده یاساوڵانی ڕژێمی توركیا، به‌بڕیاری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، یوسف زیباو خالید جه‌بری به‌گ ده‌ستگیركران‌و ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌تلیس كران، له‌پاش گرتنی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه كۆمه‌ڵه وه‌ك پێویستییه‌كی گرنگ به‌په‌له بڕیاریدا كه شێخ سه‌عیدی پیران هه‌ڵبژردرێت‌و بكرێت به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون.
شۆڕشی شێخ سه‌عید
شیخ سه‌عید له‌پاش هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌روكی كۆمه‌ڵه، بڕیاری هه‌ڵگیرسانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌یدا، به‌ڵام زیاتر ده‌یویست بڕیاره‌كه مۆركی كوردستانی گه‌وره‌ی پێوه دیاربێت له‌به‌رئه‌وه عه‌لی ڕه‌زای كوڕی نارده شاره‌كانی دیاربه‌كرو حه‌له‌ب بۆ زانینی بیروبۆچوونی سه‌رۆكه‌كانی كوردی سوریا‌و عێراق‌و ئێران بۆ زیاتر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاتی گشتی ڕاپه‌ڕینه‌كه.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌شاری حه‌له‌ب، هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد به‌بێ شۆڕشێكی چه‌كدارانه مه‌حاڵه مسۆگه‌ر بكرێت. پاشان، ڕۆژی ٢١ ئازاری ساڵی ١٩٢٥ دانرا به‌یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش. له‌نیوه‌ی دووه‌می مانگی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٢٥دا شێخ سه‌عید گه‌شتێكی به‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستاندا كرد، ده‌چووه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌كۆمه‌ڵ لایه‌نگرو دۆست ڕوویان تێده‌كرد.
له‌ڕۆژی ٥ی شوباتی ساڵی ١٩٢٥ شێخ سه‌عید، خانیی به‌جێهێشت‌و له‌گه‌ڵ سه‌د سواره به‌ره‌و گوندی (پیران) به‌ڕێكه‌وتن بۆ ماڵی عه‌بدولڕه‌حیمی برای.
هه‌ر له‌و شه‌ودا مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای تورك به‌سه‌رۆكایه‌تی حوسنی ئه‌فه‌ندی‌و موسته‌فا عالیم كه هاتبوون بۆ گرتنی چه‌ند كه‌سێك له‌گوندنشینه‌كان، شێخ سه‌عید ڕازینه‌بوو كه كه‌س بگیرێ. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوولا سه‌نگه‌ر له‌یه‌كبگرن، له‌پاش شه‌ڕو ته‌قه‌كردن چه‌نده‌ها كه‌س له‌مه‌فره‌زه‌ی توركیا كوژران‌و ئه‌وانی تریش به‌دیل گیران.
ئه‌م ڕووداوه له‌پڕه بووه هۆی ڕێگرێكی سه‌ره‌كی ناوه‌خت له‌كامڵنه‌بوونی خۆئاماده‌كردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ سه‌عید. كاتێك شێخ تایه‌ری برای شێخ سه‌عید ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست، بێوه‌ستان‌و چاوه‌ڕوانی، له‌ڕۆژی ١٠ی شوباتی ئه‌و ساڵه‌دا كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی لیچه‌ی كرد‌و ده‌ستی به‌سه‌ر گشت پاره‌و نووسین‌و نامه‌و ته‌لگرافی نهێنی توركیادا گرت، له‌ڕۆژی ١١ی شوباتدا، له‌گه‌ڵ دوو سه‌د هه‌زار سواره چوونه خزمه‌ت شێخ.
ئه‌م ڕووداو‌و هۆكارانه بوونه هۆی سستبوونی هه‌ندێ كاری شۆڕشه‌كه، ڕێگه‌یان له‌دواخستنی شۆڕشه‌كه گرت بۆیه شێخ سه‌عید به‌ناچاری پێشوه‌خت بڕیاری ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یدا، به‌پێی ئامارێكی ئه‌وكاته، ژماره‌ی پێشمه‌رگه كورده‌كان ته‌نیا له‌چوار ویلایه‌تدا نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س بوون به‌رامبه‌ر ژماره‌ی هێزی توركه‌كان كه له‌سه‌د هه‌زار كه‌متربوون.
له‌م ناوچانه‌دا نه‌ته‌وه‌ی چه‌ركه‌س‌و عه‌ره‌ب‌و ئه‌رمه‌نیشی تێدابوو، ئه‌م كه‌مینه نه‌ته‌وانه‌ش زۆر چه‌وساوه‌و زوڵملێكراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورك بوون، بۆیه زۆربه‌یان له‌شۆڕشه‌كه‌دا به‌شداربوون‌و شێخ سه‌عید سه‌رۆكایه‌تی سواره پێشمه‌رگه‌كانی حاجی حه‌سه‌ن‌و عه‌مه‌ری خارۆ هۆزی مه‌ستان‌و بۆتانی باشووری چیای كۆچه‌رانی ده‌كرد.
هێزی ساڵح به‌گی خانی‌و هێزه‌كانی شێخ شه‌مسه‌دینیش هاتنه ناوچه‌ی مادن‌و شێخ ئه‌یوبیش له‌گه‌ڵ هه‌زاران سواره‌ی پێشمه‌رگه چوونه ناو ڕیزه‌كانی شێخ عه‌بدولڕه‌حیمی برای شێخ سه‌عید.
به‌ره‌و ڕزگاركردنی شاری دیاربه‌كر ڕۆیشتن، شێخ سه‌عید له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستیكرد كه هێزه‌كانی له‌توانایاندا نییه دیاربه‌كر رزگاربكه‌ن، بۆیه بیری له‌ڕێگای تر كرده‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش كه‌وتبووه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تورك تا بوارێكی له‌بار بۆ ڕاپه‌ڕینی كورده‌كانی ناو شاره‌كه بڕه‌خسێنێ.
هه‌رچه‌نده بوار‌و ڕێگا نه‌بوو بۆ گه‌یاندنی هیچ جۆره چه‌كێك بۆ خه‌ڵكانی ناو شاره‌كه، گه‌مارۆدانی شاره‌كه‌ش زۆری كێشا، سوپای دوژمنیش له‌ناو شاره‌كه‌دا ڕازینه‌بوون كه ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌نگاری‌و خۆڕاگرتن ببن، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه پێشمه‌رگه هێرشی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام خۆڕاگری سوپای تورك زۆری خایاند، له‌ده‌رگای ماردینی شاره‌وه كه‌رتێكی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی شار یه‌كتریان گرته‌وه‌و كه‌وتنه په‌لامار بۆ سه‌ر سوپای توركیا، توركه‌كان سه‌نگه‌ری پته‌ویان لێدابوو، له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌نی سه‌دان چه‌كی نوێ بوون‌و توانای سه‌ركه‌وتنیان زیاتربوو، له‌پاش شه‌ڕێكی قورس‌و كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌ردوولا، كه‌رتی هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك ملیاندایه به‌ر پاشه‌كشه‌كردن‌و گه‌ڕانه‌وه دواوه، له‌پاش دوو سێ هێرش، پێشمه‌رگه‌كان كه تێیدا سه‌رنه‌كه‌وتن، به‌ته‌واوی بڕیاری وازهێنان له‌گه‌مارۆی شاره‌كه درا.
ڕیزه‌كانی شۆڕش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و شپرزه‌یی‌و په‌رش‌و بڵاویده‌چوو، به‌تایبه‌تی كاتێك سوپای توركیا له‌باكوورو باشوره‌وه به‌هێزی زۆر هێرشیان هێناو گه‌مارۆكه‌یان پێچه‌وانه كرده‌وه. له‌كۆتایی مانگی نیسان به‌هۆی خیانه‌تی سه‌رۆك هۆزی جبرانان‌و قاسم به‌گی جبرانه‌وه، هه‌ریه‌ك له(شێخ سه‌عید، شێخ عه‌بدوڵڵا، عه‌لی غالب، ڕه‌شید ئاغا‌و ٢٦ شۆڕشگێڕی تر) له‌سه‌ر پردی چه‌می (مۆراچ) له‌ناوچه‌ی گه‌نج به‌دیل گیران.
له‌دوای دادگایكردنی شێخ سه‌عیدو هاوڕێكانی له‌كۆتایی مانگی ئایاره‌وه كه ده‌ستیپێكردو ماوه‌ی یه‌ك مانگی خایاند، جگه له‌شێخ سه‌عید، ٤٧ تێكۆشه‌ری كورد بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراو له‌دیاربه‌كر له