ئه‌حمه‌دی خانی یه‌کێکه له شاعیر و ڕووناکبیره مه‌زنه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان،به‌رێز دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی به‌رگی دووه‌میدا به‌م شێوه‌یه باسی کردوه:
سه‌یدێ جه‌نگالا سه‌رێ زولفا شه‌ها شه‌هبازم ئه‌ز
مه‌ستێ جانا عیشوه یا شه‌هنازێ نازک نازم ئه‌ز
ده‌ردمه‌نده‌ک من دڤێتن هه‌م نه‌فه‌س بت(خانی)یا کومه هه‌مده‌سته‌ک هه‌بیتن سازێ خوه‌ش ئاوازم ئه‌ز
شاعیر و ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی کورد خانی ناوی ئه‌حمه‌د بووه، کوری ئه‌لیاس کوڕی ڕۆسته‌م نازناوی شیعری له هۆزی (خانیان) وه‌رگرتووه، به‌شێکی ئه‌م هۆزه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی بۆتان بوون،به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شاعیر باریان کردووه بۆ شاری بایه‌زید.
ئه‌حمه‌دی خانی له‌ساڵی(1650)له‌شاری بایه‌زید له دایک بووه، وه‌ک له‌سه‌رچاوه‌کانی ژیانی و کرده‌وه ئه‌ده‌بییه‌کانی شاعیر ده‌رده‌که‌وێ باب و باپیرانی له ڕووی داراییه‌وه ژیانیان ئاسان بووه و به به‌ختیاری ژیاون.
ئه‌حمه‌دی خانی هه‌موو ژیانی بۆ خوێنده‌واری و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خه‌رج کردووه له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا. ئه‌مه دوو لایه‌نی ڕووناکی بووه ،یه‌که‌میان به‌رهه‌مهێنانی داهێنانی ئه‌ده‌بی ، واته شیعری، دووه‌میان فێرکردن و پێگه‌ناندنی منداڵان و لاوی کورد له ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه.
شاعیر له مه‌ڵبه‌ندی له دایکبوونی، شاری بایه‌زید. له‌ساڵی (1707)م کۆچی دوایی کردووه و هه‌ر له‌وێش نێژراوه، ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوه‌وه‌ن ئه‌م مێژووه ڕاست ده‌زانن،جگه له‌مه به‌ڵگه‌یێکی تریشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، پشتگیری ئه‌م ڕایه ده‌کا ئه‌ویش ڕسته‌ی عه‌ره‌بی(طار خانی الی وبه) که بۆ مردنی شاعیر دانراوه به حسێبی ئه‌بجه‌د ده‌کاته ساڵی ( 1119هه)، ئه‌م ساڵه به‌رامبه‌ر به ساڵی (1707)ی مه‌سیحییه و ڕاستتر که‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ساڵی (1707و1708)ی مه‌سیحییه‌وه.
له‌دوا په‌یڤه‌کانمدا به‌باشیده‌زانم به کۆپله شیعرێکی ئه‌حمه‌دی خانی کۆتا به‌م نووسینه‌م بهێنم و که ده‌بێژێ:
میرێ مه‌جلیس نه‌که‌نت موتریبێ گوویا چ بکت
غونچه‌ی خه‌ندان نه‌بتن بولبولێ شه‌یدا چ بکت
نه‌ینکا حوسنێ بتان لازمه ساحێب نه‌زه‌ره‌ک
که‌سێ بینا کو نه‌بت دلبه‌رێ زیبا ج بکت
تالیبێ عیلم و که‌مال نه‌بتن عالیمێ دانا چ بکت
ته‌بعێ ( خانی) سه‌ده‌فا، گه‌وهه‌رێ عیرفانه وه‌لێ
مه‌تن خوانه‌ک نه‌بتن ساحێبێ مه‌عنا چ بکت