درباره ما
پرسیم له كاوه‌ی باپیرم،
گوتم: بابه! وا ده‌ست به‌سته‌م،
ده پێم بڵێ، چۆن ده‌گه‌مه
نه‌ورۆزه‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م؟
گوتی: ڕۆڵه! گه‌ر كوردستان
بكه‌ن به پارچه ئاگرێ،
نه‌ك زوحاكێك، هه‌زار زوحاك
مل كه‌چ ده‌كا و خۆی ناگرێ!
نظرسنجی
فرقی هست بین این سایت.بابقیه سایتها./؟//؟/؟/؟
آمار سایت
کل مطالب : 293
کل نظرات : 124
افراد آنلاین : 3
تعداد اعضا : 741
آی پی امروز : 3
آی پی دیروز : 96
بازدید امروز : 5
باردید دیروز : 152
گوگل امروز : 0
گوگل دیروز : 4
بازدید هفته : 283
بازدید ماه : 552
بازدید سال : 14,174
بازدید کلی : 1,275,796
کدهای اختصاصی
قڕمان ده‌كه‌ن؟تا چرای ئێمه نه‌سووتێ...
(ئه‌و گه‌له‌ی گه‌لێكی تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه خۆی ناحه‌سێته‌وه)
بیرمه‌ندێك
تا چرای ئێمه نه‌سووتێ،
ئێوه هه‌رگیز ڕووناكایی
نابینن به چاوی خۆتان.
تا ئێمه دیل و كۆیله بین،
هه‌ر كۆت و نیر،
تۆق و زنجیر ده‌كه‌ین بۆتان!
* * *
قوڕتان به سه‌ر!
دوای مردنیش،
لی ناگه‌ڕێین
نیشتمانمان بكه‌ن به ماڵ.
لێ ناگه‌ڕێین
گۆشتمان بخۆن وه‌ك قه‌ل و داڵ.
گه‌ر هیچ نه‌بێ
ده‌بینه خاڵۆزه‌ی بێستان،
زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان.
ده‌بینه لم،
ده‌چینه ناو پارووی نانتان.
ده‌بینه مار،
په‌پكه ده‌خۆین له‌ناو نوێنتان.
ده‌بینه شێرپه‌نجه و میكرۆب،
گه‌را ده‌خه‌ین له‌ناو خوێنتان.
ده‌بینه كوان،
هه‌رده‌مه‌و له جێیه‌ك ده‌ردێین.
ده‌بینه ژان،
له سه‌د لاوه تێتان وه‌ردێین.
ده‌بینه زێرووی هه‌زارپێ،
ده‌م گیر ده‌كه‌ین له گه‌رووتان.
ده‌بینه تامیسكه‌ی سه‌ر لێو،
باپشكێوی سه‌ر پێڵووتان.
شایی بكه‌ن - ده‌یكه‌ین به شین.
پرسه دانێن - كاستان ده‌كه‌ین به پێكه‌نین!
ده‌بینه له‌كه‌ی زمان و تانه‌ی سه‌ر چاو.
ده‌بینه مووی ناو خۆراك و خڵته‌ی ناو ئاو!
تا چرای ئێمه نه‌سووتێ،
ئێوه هه‌رگیز ڕووناكایی
نابینن به چاوی خۆتان.
تا ئێمه دیل و كۆیله بین،
هه‌ر كۆت و نیر،
تۆق و زنجیر ده‌كه‌ین بۆتان!