close
تبلیغات در اینترنت
سه‌د ساڵ و سه‌د کورد
loading...

قدمت غيرت اصالت

‌ کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران12 / 9 / 2010‌ ستانده‌ر بێجگه‌له ‌6 کتێبی نه‌وتی، وا کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد به‌ قه‌باره‌ی 480 لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌وته‌بازاڕه‌وه‌. کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد کتێبێکی مێژوویه‌و هه‌ڵوێست و رابردووی سه‌د که‌سایه‌تیه‌ک له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌و سه‌د ساڵه‌دا نیشان ده‌دات، کۆمپانیای خانه‌ی نوسه‌رانی به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی کردووه‌و له‌چاپخانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و مۆدێرن و پڕ له‌وێنه‌ی کورده‌واری له‌باشترین کاغه‌زو…

سه‌د ساڵ و سه‌د کورد


کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران
 کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران

12 / 9 / 2010‌
ستانده‌ر
بێجگه‌له ‌6 کتێبی نه‌وتی، وا کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد به‌ قه‌باره‌ی 480 لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌وته‌بازاڕه‌وه‌.
کتێبی سه‌د ساڵ و سه‌د کورد کتێبێکی مێژوویه‌و هه‌ڵوێست و رابردووی سه‌د که‌سایه‌تیه‌ک له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌و سه‌د ساڵه‌دا نیشان ده‌دات، کۆمپانیای خانه‌ی نوسه‌رانی به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی کردووه‌و له‌چاپخانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و مۆدێرن و پڕ له‌وێنه‌ی کورده‌واری له‌باشترین کاغه‌زو به‌قه‌باره‌ی (A4) چاپ کراوه‌.
ئه‌وه ‌ناوی کتێبه‌کهیه‌ ‌به زمانی ‌ئینگلیزی و ئای ئێس بیئێنه‌که‌یه‌تی:
9781452009858 ISBN
(ONE HUNDRED YEARS AND ONE HUNDRED KURDS) ببه ‌بۆ هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک له‌دنیا، ئه‌گه‌ر بۆخۆشی نه‌یبوو ده‌توانێ بۆت داوا بکات، یان ده‌توانی یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی به‌خانه‌ی نوسه‌رانی به‌ریتانیاوه ‌بکه‌یت و له‌ئه‌وانی بکڕی.
ده‌توانی به‌و ئیمێڵه ‌په‌یوه‌ندی به‌(Kate Van Zant) بکه‌ی:
kvanzant@authorhouse.com
ئه‌وه‌ش‌لینکی خانه‌ی نوسه‌رانی به‌ریتانیایه‌:
http://www.authorhouse.com/Bookstore/ItemDetail.aspx?bookid=72082
سه‌د ساڵه‌ی رابردوو سه‌د ساڵی ره‌ش بووه ‌بۆ کورد، کوردستان دابه‌شکرا به‌پێنج به‌ش و حوکمڕانیه‌که‌شی درایه‌ ده‌ست عه‌ره‌ب و تورک و فارس، به‌تێکڕا له‌و سه‌د ساڵه‌دا زیاتر له‌ملوێنێک کورد له‌کوردستانی گه‌وره‌ له‌ناو چووه‌و چوار یه‌کی خاکی کوردستانیش له‌لایه‌ن هه‌رسێ داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه‌داگیر کراوه‌.
ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تیه‌ی که‌له‌و کتێبه‌دا ناویان هاتووه‌، وه‌ک پێشڕه‌وێکی بچوک یان گه‌وره‌، هه‌رکه‌سه‌ی به‌پێی خۆی رۆڵی هه‌بووه‌له‌چاکه‌و خراپه‌ی ئه‌و سه‌د ساڵه‌دا، نیشان دانی کورته‌مێژوێکی ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تیه‌به‌شێک له‌مێژووی ئه‌و سه‌د ساڵه‌مان نیشان ده‌دات.

ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ش که‌ناویان له‌کتێبه‌که‌دا هاتوه‌ئه‌مانه‌ن:
1 – مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز.
2 – عیسمه‌ت ئینینۆ.
3 – تورگوت ئوزال.
4 – ئۆمه‌ر پاشای قه‌له‌ره‌شه‌و فه‌قێ محه‌مه‌ده‌سه‌ره‌‌.
5 – شێخ عه‌بدوالحه‌میدی تاڵه‌بانی.
6 – شیخ مه‌حمودی به‌رزنیجی.
7 – شێخ له‌تیفی شیخ مه‌حمودی به‌رزنیجی.
8 – حه‌پسه‌خانی نه‌قیب.
9 – قه‌ده‌م خێری فه‌یلی. 10 – شه‌ریف پاشای خه‌ندان.
11 – تۆفیق وه‌هبی.
12 – محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ.
13 – محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی.
14 – حوسه‌ین حوزنی موکریانی.
15 – گیوی موکریانی.
16 – شێخ عه‌بدوالسه‌لامی بارزانی
17 – شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی.
18 – میراوده‌لیه‌کانی پشده‌ر.
19 – بابه‌کراغای پشده‌ری.
20 – عه‌باسی مه‌حمود ئاغای پشده‌ری.
21 – مه‌حمود ئاغای هێرۆی پشده‌ری.
22 – عه‌باسی سه‌لیم ئاغای پشده‌ری.
23 – حاجی سه‌ید گوڵی بۆسکێن.
24 – عه‌باسی مامه‌ند ئاغای ئاکۆ.
25 – میرانی ره‌شید به‌گی بێتواته‌.
26 – داود به‌گی جاف.
27 – عادیله‌خانمی جاف.
28 – کوێخا سمایلی ته‌لان.
29 – به‌کر سدقی.
30 – مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه‌.
31 – شێخ محه‌مه‌دی خاڵ.
32 – مه‌لا ئه‌فه‌ندی هه‌ولێر.
33 – مه‌لا عه‌بدوالکه‌ریمی مده‌ریسی.
34 – مه‌لا محه‌مه‌د ده‌ڵگه‌یی.
35 – نه‌جمه‌دین مه‌لا.
36 – شێخ محه‌مه‌د مه‌عشوقی خه‌زنه‌وی.
37 – مامۆستا عه‌لائه‌دینی سوجادی.
38 – شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی،
39 – مه‌لا خه‌لیلی مه‌نگوڕ.
40 – ئاغایانی مه‌نگوڕو مامه‌ش و پیران.
41 – جه‌عفه‌راغای شوکاک.
42 - سمایلاغای شوکاک.
44 – ئه‌مه‌ر خانی شوکاک.
45 – سه‌ناری ماندی شوکاک.
46 – خوله‌پیزه‌.
47 – هه‌مزه‌عه‌بدوڵا.
48 – قازی محه‌مه‌د.
49 – عه‌لی قازی محه‌مه‌د.
50 – حه‌مه‌ره‌شیدخانی بانه‌.

51 – ئه‌حمه‌د تۆفیق.
52 – سوله‌یمانی موعینی (فایه‌ق).
53 – دکتۆر قاسملو.
54 – دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی.
55– مه‌لا مسته‌فای بارزانی.
56 – به‌شێک له‌بارودۆخی له‌شکری کوردستان.
57– له‌یلا قاسم.
58– کاکه‌زیاد ئاغای کۆیه‌.
59 – بنه‌ماڵه‌ی شێخانی شه‌مزینان.
60 – که‌ریمی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند.
61 – عیسا په‌ژمان.
62 – مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د.
63 – کوێخا محه‌مه‌دی مه‌لا شه‌ریف (کوێخا رینگۆ).
64 – مارگرێد.
65– مام جه‌لال تاڵه‌بانی.
66 – کاک ئیدریسی مه‌لا مسته‌فای بارزانی.
67 – نێچیری کاک ئیدریس بارزانی.
68 – کاک مه‌سعود بارزانی.
69 – کاک ره‌سول مامه‌ند.
70 – کاک حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود.
71 – کاک قادر عه‌زیز.
72 – مامۆستا ره‌فیق حیلمی.
73 – مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر.
74 – کاک ئازاد مسته‌فای پاسۆک.
75 – مامۆستا ئارام.
76 – مه‌لا عوسمانی هه‌ڵه‌بجه‌.
77 – مه‌لا عه‌لی باپیر وه‌تمان.
78 – مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین.
79 – مه‌لا شێخ عیزه‌دینی حوسه‌ینی.
80 – حاجی برایم شیرخۆر.
81 – کاک سه‌لاحی موعته‌دی.
82 – کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌.
83 – به‌درخانیه‌کان.
84 – میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان.
85 – جه‌لاده‌ت به‌درخان.
86 – ره‌وشه‌ن به‌درخان.
87 – کامه‌ران به‌درخان.
88 – عه‌بدوالره‌زاق به‌درخان.
89 – عه‌بدوڵاجه‌وده‌ت و تورکه‌لاوه‌کان.
90 – شێخ سه‌عیدی پیران.
91 – ئیحسان نوری پاشاو شۆڕشی ئارارات.
92 – قه‌دری جه‌میل پاشا.
93 – سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم.
94 – کاک جه‌میل مه‌حۆ.
95 – کاک عه‌بدوڵا ئوجلان.
96 – خوشکه‌له‌یلا زانا.
97 – پڕۆفیسۆر نادری نادرۆف.
98 – دکتۆر عیسمه‌ت شه‌ریفی وانلێ.
99 – مه‌سیر خانی خوراسان.
100 –عه‌یبه‌پیاو باسی خۆی بکات.

بێجگه‌له‌و سه‌د که‌سایه‌تیه‌خه‌ڵکانی تریش هه‌ن که‌ئێمه‌نه‌مان ناسیوه‌یان زانیاریمان له‌سه‌ریان ده‌ست نه‌که‌وتوه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سوکارو دۆستی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ناویان له‌و کتێبه‌دا نه‌هاتوه‌یارمه‌تیمان بده‌ن و زانیاری و وێنه‌مان بۆ بنێرن ئه‌وا له‌به‌رگه‌کانی داهاتودا ناوی ئه‌وانیش ده‌هێنرێ.

ارکان/جوانرو بازدید : 383 دوشنبه 24 بهمن 1390 زمان : 23:15 نظرات ()
ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی
درباره ما
پرسیم له‌ كاوه‌ی باپیرم، گوتم: بابه‌! وا ده‌ست به‌سته‌م، ده‌ پێم بڵێ، چۆن ده‌گه‌مه‌ نه‌ورۆزه‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م؟ گوتی: ڕۆڵه‌! گه‌ر كوردستان بكه‌ن به‌ پارچه‌ ئاگرێ، نه‌ك زوحاكێك، هه‌زار زوحاك مل كه‌چ ده‌كا و خۆی ناگرێ!
اطلاعات کاربری
نام کاربری :
رمز عبور :
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    فرقی هست بین این سایت.بابقیه سایتها./؟//؟/؟/؟




    آمار سایت
  • کل مطالب : 293
  • کل نظرات : 124
  • افراد آنلاین : 2
  • تعداد اعضا : 741
  • آی پی امروز : 14
  • آی پی دیروز : 36
  • بازدید امروز : 76
  • باردید دیروز : 159
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 17
  • بازدید هفته : 235
  • بازدید ماه : 2,936
  • بازدید سال : 11,885
  • بازدید کلی : 894,504
  • کدهای اختصاصی
    قڕمان ده‌كه‌ن؟تا چرای ئێمه‌ نه‌سووتێ... (ئه‌و گه‌له‌ی گه‌لێكی تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌ خۆی ناحه‌سێته‌وه‌) بیرمه‌ندێك تا چرای ئێمه‌ نه‌سووتێ، ئێوه‌ هه‌رگیز ڕووناكایی نابینن به‌ چاوی خۆتان. تا ئێمه‌ دیل و كۆیله‌ بین، هه‌ر كۆت و نیر، تۆق و زنجیر ده‌كه‌ین بۆتان! * * * قوڕتان به‌ سه‌ر! دوای مردنیش، لی ناگه‌ڕێین نیشتمانمان بكه‌ن به‌ ماڵ. لێ ناگه‌ڕێین گۆشتمان بخۆن وه‌ك قه‌ل و داڵ. گه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بینه‌ خاڵۆزه‌ی بێستان، زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان. ده‌بینه‌ لم، ده‌چینه‌ ناو پارووی نانتان. ده‌بینه‌ مار، په‌پكه‌ ده‌خۆین له‌ناو نوێنتان. ده‌بینه‌ شێرپه‌نجه‌ و میكرۆب، گه‌را ده‌خه‌ین له‌ناو خوێنتان. ده‌بینه‌ كوان، هه‌رده‌مه‌و له‌ جێیه‌ك ده‌ردێین. ده‌بینه‌ ژان، له‌ سه‌د لاوه‌ تێتان وه‌ردێین. ده‌بینه‌ زێرووی هه‌زارپێ، ده‌م گیر ده‌كه‌ین له‌ گه‌رووتان. ده‌بینه‌ تامیسكه‌ی سه‌ر لێو، باپشكێوی سه‌ر پێڵووتان. شایی بكه‌ن - ده‌یكه‌ین به‌ شین. پرسه‌ دانێن - كاستان ده‌كه‌ین به‌ پێكه‌نین! ده‌بینه‌ له‌كه‌ی زمان و تانه‌ی سه‌ر چاو. ده‌بینه‌ مووی ناو خۆراك و خڵته‌ی ناو ئاو! تا چرای ئێمه‌ نه‌سووتێ، ئێوه‌ هه‌رگیز ڕووناكایی نابینن به‌ چاوی خۆتان. تا ئێمه‌ دیل و كۆیله‌ بین، هه‌ر كۆت و نیر، تۆق و زنجیر ده‌كه‌ین بۆتان!